Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:52

لە ئەڵمانیا دوو هاوسەری عێراقی بە تۆمەتی ئازاردانی دوو كچی كوردی ئێزیدی دەستگیركران

کوردستان TV
100%

داواكاری گشتی ئەڵمانیا دەستگیركردنی دوو هاوسەری بەڕەگەز عێراقی راگەیاند كە پێشتر ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونە و لە ماوەی ئەندامبوونیشیاندا ئازاری كچانی كوردی ئێزیدییان داوە.

داواكاری گشتی ئەڵمانیا ناوی دوو هاوسەرە دەستگیركراوەكەی بڵاو نەكردەوە، بەڵام رایگەیاندووە كە دوێنێ سێشەم لە هەرێمی باڤاریا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستگیركراون.

هاوسەرەكان لەنێوان ساڵانی 2015 تا 2017 ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونە لە هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا.   

لەو ماوەیەدا دوو كچی كوردی ئێزیدیی تەمەن 5 و 12 ساڵیان كردۆتە كۆیلەی خۆیان و بۆ مەرامی خۆیان بەكاریان هێناون و ئازاری زۆریان داون، دوای رۆیشتنیش هەردوو كچەكەیان داوەتە ئەندامانی تری رێكخراوەكە.

دوو كچە كوردە ئێزیدییەكە لە ماوەی مانەوەیاندا لەگەڵ ئەو دوو هاوسەرە، توندوتیژییان بەرامبەر كراوە و ئازاردراون، هەروەها بەزۆر كاری نابەجێ و كاری ماڵەوەیان پێ كراوە.

داواكاری گشتی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەداوە كە ئامانجی سەرەكی دوو هاوسەرەكە و رێكخراوی تیرۆریستی داعش بریتی بووە لە لەناوبردنی ئایینی ئێزیدی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.