ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە شارۆچكەی سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک ستوونێکی کارەبای شكاند و بەهۆیەوە گەڕەکێک بۆ ماوەیەک بێ کارەبا بوو.
ئاسۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێک خۆی كێشا بە ستوونێکی 11ی كەیڤی فیدەری (7)ی گەڕەكی شەهیدانی سەیدسادق و بەهۆیەوە ماوەیەك گەڕەكە بێ كارەبا بوون.
راشیگەیاند: دوای رووداوەكە، تیمەکانی هۆبەی چاکسازی دووی سەیدسادق لە ماوەیەکی کەمدا توانیان ستوونەکە بگۆڕن و کارەبا بۆ فیدەرەکە بگێڕنەوە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ئاماژەی بەوەش دا كە تەواوی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیرایەبەر و سەرجەم زیانەکانی پێ بژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.