مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندا موودی سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا بە ناوی خەڵک و حکوومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات و ئاماژە بەوە دەکات "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".
سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان بەهێزتر ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.