سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە و لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا ئۆتۆمبێلێك لە شاخی ئەزمەڕ لە پارێزگای سلێمانی كەوتە خوارەوە.
هاتوچۆی سلێمانی باس لە ڕووداوەكە دەكات و دەڵێت "لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کە شۆفێرەکەی عەرەب بووە و سێ سەرنشینی لەگەڵدا بووە، بەهۆی نەشارەزایی لە کاتی پێچکردنەوەدا کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دەدات و دەکەوێتە خوارەوە".
هەروەها دەڵێت "خۆشبەختانە ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی هەیە.
ئاماژەی بەوەش دا كە "تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و سەرقاڵی هێنانە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.