ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا لە سنووری شارۆچكەی کەلار لە ئەنجامی دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاوازدا، دوو کەس برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە: ڕووداوی یەکەم لە گەڕەکی کەلاری کۆن ڕووی دا كە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵانی شێلا و برینداری کرد و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ڕووداوی دووەمیش لە گردەگۆزینەی سەر بە شارۆچكەی كەلار ڕووی دا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەهۆی خێرایی زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەست دا و زیانی بە دار و ژینگەی نێوان هەردوو شەقامەکە گەیاند و بەهۆیەوە لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.
لای خۆشیانەوە تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە هەردوو ڕووداوەکە كردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕوودانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.