پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە و لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا، لە شارۆچكەی سەیدسادق گەنجێك لەلایەن براكەیەوە هاتە كوشتن.
بەگوێرەی زانیارییەكان گەنجەكە كە ناوی وریا عەبدوڵایە و تەمەنی 32 ساڵە، لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كە لەبنەڕەتدا لەسەر خانوو كێشەیان هەبووە، بووەتە دەمەقاڵێ لەگەڵ براكەیدا.
كێشەكە درێژەی كێشاوە و لە ئەنجامدا براكەی بە چەكی ئێم فۆڕ چەند گولەیەكی بە وریای برای وەناوە و برینداری كردووە.
بەهۆی سەختی برینەكەی لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، وریا عەبدوڵا گیانی لەدەستداوە و دواتریش تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی لە پارێزگای سلێمانی.
لای خۆشییانەوە هێزە ئەمنییەكانی سەیدسادق دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كردووە و ئێستاش برا بكوژەكە دەستگیركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.