Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 11:22

كەشناسی: سبەی یەكەم رۆژی جەژن كەشوهەوا باراناوی دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی چوارشەم لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئاماژەی بەوە دا كە لە تەواوی هەرێمی كوردستان كەشوهەوا باراناوی دەبێت.

كەشناسی بڵاوی كردەوە: ئەمشەو لە ناوەڕاستى هەرێم بارانبارینى پچڕپچڕ و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت تا کاتەکانى بەرەبەیان، پێشبینی دەکرێ بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین ببارێ، بەڵام بۆ ناوچەکانى تر تەنیا باران و هەورەتریشقەى ئاسایی دەبێت.

بۆ سبەى چوارشەم، كەشناسی هەروەها بڵاوی كردەوە: لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم، جگە لە پارێزگای هەولێر کە تا ڕادەیەک بارانى کەم دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین دیسان بەردەوامى دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم تا کاتەکانى ئێوارە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا وەرزی بەهارە و بەمەش گۆڕانکارى زۆر لە کەشوهەو ڕوو دەدات، هەروەها باران بەیەکسانى لە هەموو ناوچەکان نابارێ.

ئەمەی خوارەوەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى ناوچەكانی هەرێمی كوردستانە:-

هەولێر 6.6 مل

پیرمام 22.5 ملم

سلێمانى تا کاتى ئامادەکردنى ڕاپۆرتە هیچ نەباریبوو

چەمچەماڵ 4.0 ملم

دهۆک 14.0 ملم

زاخۆ 23.3 ملم

شەمامک 8.0 ملم

شەقلاوە 6.5 ملم

ئاکرێ 11.2 ملم

ئامێدى 28.0 ملم

بامەرنێ 29.0 ملم

بارزان 7.0 ملم

بازیان 2.6 ملم

دەربەندیخان 0.2 ملم

حاجى ئۆمەران 1.0 ملم

خەبات 28.0 ملم

مانگیش 1.0 ملم

مەیدان 0.2 ملم

سۆران 1.6 ملم

باتوفە 11.0 ملم

مێرگەسۆر 2.0 ملم

کەرکووک 0.4 ملم

دووز 7.0 ملم

خانەقین 3.4 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.