Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:18

مەكتەبی سیاسی پارتی: هیوادارین جەژن ببێتە هەوێنی بەهێزكردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی و پێكەوەژیان لە كوردستان

کوردستان TV
100%

لە پەیامی پیرۆزباییی جەژنی پیرۆزی رەمەزاندا، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە هیوادارن جەژن ببێتە هەوێنی بەهێزكردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بێت لە كوردستان.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هاووڵاتییان و تێکڕای کوردستانیانی خۆشەویست.

بەو بۆنە پیرۆزەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لەسەر هاوڕیزی و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەینەو بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی سیاسیی هەرێم و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییانی کوردستان.

هیوادارین جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هەوێنی بەهێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی زیاتر بێ لە کوردستاندا، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموولایەک جەژنێکی شاد و بەختەوەر بەسەر بەرن..

مەکتەبی سیاسیی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

9ی نیسانی 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.