بهفهرمانی مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی بهغدا دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە،9ی4ی2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، به فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پاش جەژنی "رەمەزانی پیرۆز"، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری دەکات لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت و داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.
وەزیری پەروەردە راشیدهگهێنێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکوومەت بن و لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.