Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 15:06

لە ئێران دوو بەندکراوی كورد لە سێدارەدران

کوردستان TV
100%


سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کرماشان و شاری ئەلشتەری سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێکرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی کرماشان بە ناوی عەلی محەممەد ئەحمەدی، لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان (دیزڵ‌ ئاوا) جێبەجێ کراوە. 

ئاماژەی بەوەشکراوه‌، ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ​​خزمەکانی خۆی دەستگیرکرابوو، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە. 

رێكخراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، حەسەن‌ عەلی میرزانیا تەمەن30  ساڵ بێ مافی دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەمئاوا (پارسیلۆن) لە سێدارەدراوە. 

 له‌ كۆتاییدا راگه‌یه‌نراوه‌، حەسەن‌ عەلی میرزانیا سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دوو برا دەستگیرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.