Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 20:08

زیاتر لە 797 ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژە لە پارێزگای دهۆك خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (797,332,750)دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.
- خەرجكردنی گوژمەی (406،588،000)دینار، لەسەر ڕێژەی (100%) داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە كەرتی 10ی دلب بۆ قۆناغی دووەم.
- خەرجكردنی گوژمەی (230،837،750)دینار، لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل بەمەبەستی تەواوكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە گەڕەكی شەهیدان لە سێمێل.
- خەرجكردنی گوژمەی (29،053،000)دینار، لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەرسنك بەمەبەستی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی 11ی ئادار لە سەرسنك. 
- خەرجكردنی گوژمەی (130،854،000)دینار، لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی مسیریكێ بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانییەكەدا.
ئەو گوژمانە بەگوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهاتەكان بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی ئەو پرۆژانە خەرج دەكرێن، پرۆژەكان كاریگەرییان لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شاری دهۆك و پارێزگەی دهۆك دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.