Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 23:15

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ دكتۆر فوئاد حوسێن ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە، 08ی04ی2024،سەرۆک مه‌سعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچیی دوایی کارۆلینا مۆنتیسۆری، هاوژینی دكتۆر فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدڕاڵ بڵاوکردەوە.

ده‌قی په‌یام:

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوژینی دکتۆر فواد حوسێن

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێزم کاک دکتۆر فواد حوسێن

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینتان (خاتوو کارۆلینا مۆنتیسۆری) زۆر خەمبار بووم. لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو کارۆلینا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
8ی نیسانی 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.