خاتوونی شێوه‌كار(شیلانه سابیر سۆفی )، له ساڵی 1976 له شاری كه‌ركووك له دایك بوو،هه‌رله‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه،وه‌كو منداڵێكی به‌هه‌رمه‌ند له نێوه خێزانه‌كه‌ی به‌ده‌ست ره‌نیگینی ده‌ركه‌وتووه،كاتێ ده‌چێته قوتابخانه به‌هۆی ده‌ست ره‌نگینیه‌كه‌ی به‌شداری له سه‌رجه‌م پیشانگاكانی نێو قوتابخانه‌كه‌ی كردووه .
خاتوو شیلانه بۆ بره‌ودان به به‌هره هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌چێته په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی هه‌ولێر له ساڵی 1999 به‌شێ شێوه‌كاری لقی (نیگار) به‌سه‌ركه‌وتووی هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو ده‌كات،كاتێ قوتابی ده‌بێت له په‌یمانگا به‌شداری سه‌رجه‌م ڤیستیڤاڵه‌كانی په‌یمانگا ده‌كات له‌و ساته‌وه تائێستا به‌شداری چه‌ندین پیشانگای كردووه ئێمه بۆ زیاتر ئاگادار بوون به كار‌و چالاكییه‌كانی وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هه‌ڤپه‌یڤینێكی هونه‌ریمان له‌گه‌ڵیدا سازدا.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*سه‌ره‌تا بابزانیت خاتوو شیلان چۆن ئاوێته‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری بوو؟
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی من له‌خێزانێك دا،په‌روه‌رده‌بووم باوكم مامۆستایه‌كی ڕۆشه‌نبیر بووه‌و دایكیشم زۆر پاڵ پشتی ئێمه‌بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و فێربوون، جگه‌له‌وه‌وه برایه‌كه‌م هونه‌رمه‌نده بۆیه زۆر هاوكارم بوو زۆر له كاره هونه‌ریه‌كانی فێربووم،وه هانده‌رم بوو به‌تایبه‌تی بۆ خوێندن له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان،له‌به‌رئه‌وه كه‌شی ماڵه‌وه و بوونی به‌هره‌ی هونه‌ریم وای له‌من كرد ئاوێته‌ی جیهانی هونه‌ری شێوه‌كاری بم.
*ده‌كرێت به‌كورتی باس له كار‌و چالاكییه‌كان بۆ خوێنه‌رانمان بكه‌یت؟
- كاتێ قوتابی بووم له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شداری سه‌رجه‌م ڤیستیڤاڵه‌كان و چالاكی ناو په‌یمانگام كرد، دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگه‌ش به‌رده‌وام له كاره‌هونه‌رییه‌كانم له ساڵی 1999 به‌شداری یه‌كه‌م پێشانگای هاوبه‌شم كرد كه‌له هۆڵی میدیا ی شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ند كرایه‌وه.له ساڵی 2001 یه‌كه‌م پێشانگه‌ی تایبه‌تم له شاری سۆران كرده‌وه.له ساڵی 2002 له شاری ئاكرێ به‌شداری پێشانگایه‌كی هاوبه‌شم كرد،له ساڵی 2003 به‌شداری پێشانگایه‌كی هاوبه‌شه‌م كرد له شاری سۆران ،له ساڵی 2009 له شارۆچكه‌ی هیران به‌شداری پێشانگایه‌كی هاوبه‌شم كرد كه ئه‌و كات یه‌كه‌م جاربوو ئافره‌ت له هیران به‌شداری له پێشانگادا بكات.
له‌ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ مامۆستایانی هونه‌ر له‌شاری هه‌ولێر به‌چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شداربووم له پێشانگایه‌كی هاوبه‌شم، له ساڵی 2016 به‌شداری پێشانگایه‌كی هاوبه‌شم كرد له‌ساڵی 2023 به‌شداری پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیم كرد كه كۆمه‌ڵێ له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌شداربوون.دواكارم ئه‌م ساڵ بوو 2024 له پاركی شانه‌ده‌ر به‌شداریم له پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستیم كرد.
*به‌كاری كامه له هونه‌رمه‌ندانی كورد و جیهانی سه‌رسامیت؟
- ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی به‌هه‌ره‌ی تێدابێت وخوا به‌هره‌یه‌كی پێ به‌خشیبێت وه‌له‌هه‌مان كاتدا به گه‌ڕان و به‌دواداچوون به‌دوایی بلیمه‌ته‌جیهانیه‌كان و فێربوونی زیاتر له‌ئه‌زمونه‌كانه‌كانیان بۆ نموونه هونه‌رمه‌ندان (ئاری بابان و ئیسماعیل خه‌یات ) ده‌رگای زیاتر كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی ھونه‌ریم له‌وبواره‌دا.
*كاتێكی دیاركراوت هه‌یه بۆ نیگار كردنی تابلۆكانت؟
- بێگومان وه‌كو دایكێك و مامۆستا ته‌رخانكردنی كات بۆ كاری هونه‌ری پێویستی به‌دابه‌شكردنی كاته، به‌جۆرێك بتوانیت خولیاكانت پشت گوێ نه‌خه‌یت یارمه‌تی دانی خێزانیش ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت سوپاس كه‌منیش له‌و یارمه‌تیدانه بێ به‌ش نیم بۆیه به‌پێی كاته‌كانم كاتم بۆ نیگاركردنی تابلۆكانم داناوه.
*وه‌كو شێوه‌ركارێك ئاستی ئافره‌تانی شێوه‌كار به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی ئافره‌تانی كورد چۆن ده‌بینیت؟
- گومانی تێدانییه ئافره‌تان له‌كوردستاندا ،بێ به‌ش نین له‌و به‌هره‌یه، ئه‌وانیش به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ن و به‌ده‌م خولیاكانیانه‌وه ده‌چن به‌ڵام پێویستیان به ده‌رفه‌تی زیاتره بۆ گه‌شه سه‌ندن و كردنه‌وه‌ی پێشانگا وخولی فێربوون، به‌واتایه‌كی تر به‌هره‌ی زۆر باشمان له ئافره‌تان هه‌یه پێویسته زیاتر هانبدرێن.
*تا چه‌ند رۆڵی ره‌نگه‌كان له تابلۆ گرنگه؟
- ڕه‌نگ ڕۆحی تابلۆیه ،كلیلی په‌یامی ھونه‌ریه‌كه‌یه ، بۆیه تێكه‌ڵ كردنی ڕه‌نگ و گه‌یاندنی هه‌ر په‌یامێك پێوستی به لێهاتووی خه‌یاڵ شاره‌زایی ده‌وێت ، بۆئه‌م مه‌به‌سته هونه‌رمه‌ند ده‌بێ به‌رده‌وام له‌پێگه‌یاندنی خۆیدا بێت،منیش ڕه‌نگ له تابلۆكانمدا شوێنی تایبه‌تی هه‌یه به‌پێی جۆری تابلۆیه‌كه ڕه‌نگ به‌كارده‌هێنم.
*ئه‌و بابه‌تانه چین كه ده‌بنه هه‌وێنی تابلۆكانت بۆنموونه سروشته یان خه‌یاڵه..؟
- كاتێ سروشت و خه‌یاڵ تێكه‌ڵ ده‌بن،ده‌توانرێت جوانترین تابلۆ نیگار بكه‌یت ،هونه‌رمه‌ند پێویستی به خه‌یاڵی فراوان هه‌یه تابتوانێت له‌گه‌ڵ سروشتدا مه‌به‌ستی خۆی بدا به‌ده‌سته‌وه،بۆیه سروشت وخه‌یاڵ بابه‌تی سه‌ره‌كی تابلۆكانی منن.
*له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكان گرفتی كه‌می بینه‌ر هه‌یه له ئێستادا بینه‌ری پیشانگان له چ ئاستێك دایه؟
-كێشه‌ی بینه‌ر هه‌یه،له‌وه ده‌چێت سه‌رقاڵی ژیان و نه‌بوونی كاتیش گرفت ده‌بێت به‌ڵام ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌سێك خاوه‌ن به‌هره و ئه‌زموون و ئه‌و كه‌سانه‌ی هونه‌ر به‌بوارێكی گرنگ داده‌نێن ، باشتره له‌ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر كه ئامانج لێی ته‌نیا هه‌ر چه‌ندایه‌تی بێت.
*وه‌كو مامۆستایه‌كی وانه‌ی هونه‌ر تاچه‌ند گرنگی به وانه‌كه ده‌درێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندن؟
- گرنگی دان به وانه‌ی هونه‌ری، به بۆچوونی خۆم له‌لای خودی مامۆستای بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی هونه‌رییه ئه‌و ده‌توانێت قوتابیه‌كانی خۆی هانبدات به‌هره شاره‌وه‌كانیان بدۆزێته‌وه‌له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی پیشانگاكان بۆیان له هه‌مان كاتدا ده‌بێ ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه پاڵپشتی مامۆستا‌و قوتابیان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.