مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، 10 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
ئهمڕۆ دووشهم 8ی4ی2024، پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.
پۆلیس ئاماژهی بهوهش داوه، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بەنایاسایی لەئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیاز بون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشنیگە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.