بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری دا لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكان قەدەغە بكرێ.
هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: بەهۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بەمەبەستی گەشت و سەیرانکردن سەردانی سەیرانگاکان و شوێنەگەشتیاریەکان بکەن.
بڵاویشی كردەوە: بۆیە لە بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ، ئەوا بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.