Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:49

لە ڕێوڕەسمێكدا كلیلی 50 شوقە پێشكەشی خێزانە كەمدەرامەتەكانی زاخۆ كرا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم بە پشتیوانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمێكدا كلیلی 50 شوقە بەخشرایە خێزانە كەمدەرامەتەكانی زاخۆ، هەر لە مانگی رەمەزاندا هاوكاریكردنی دارایی بەخشراوەتە 5 هەزار خێزانی تری كەمدەرامەتی ناوچەكە.

رێوڕەسمەكە لە كاتی بەبانگكردنەوەی رۆژووگران، بە ئامادەبوونی گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوو.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاوی كردەوە: لگۆر بەرنامێ هاتی دارێژتین یێ ئیدارا سەربەخۆ یا زاخۆ، بۆ مەها رەمەزانێ پیرۆز، کو ئەڤرۆ ب پشتەڤانیا جەنابێ رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ (50) شوقە ژ بۆ وان خێزانان هاتن دابینکرن.

بڵاویشی كردەوە: هەروەسا د مەها رەمەزانێ دا (5000) خێزان مفاداربوون ژ وەرگرتنا گۆژمێن پارەیی و دابینکرنا کاری بۆ خێزانێن کێم داهات و ئەداکرنا کریێن خانیان و دابینکرنا دەرمانان ژ بۆ نەخوشیێن دووم درێژ و نشتەرگەریان و دابینکرنا (10،000) کارتۆنێن ئازووقەی ب پشتەڤانیا دەولەمەندێن زاخۆ و خوارنا فتارێ بۆ هەر (30) رۆژێن رەمەزانێ هاتنە دابینکرن.

گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە رێوڕەسمەكەدا گوتی: لسەر راسپاردێن جەنابێ رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ، خزمەتکرنا بەردەوامە لسنۆرێ ئیدارا سەربەخۆ یا زاخۆ.

گوتیشی: خزمەتکرنا خەلکێ ئەرکە و چ منەت تێدا نینە. گوتژی لگۆر بەرنامێ هاتی دارێژتن لژێر سەرپەرشتیا کەسێن پسپۆر و تایبەتمەند خێزانێن کێم داهات هاتبوون ڤاڤارتن و جهێن دەستخوەشیێ نە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.