Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 21:30

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی فوئاد حوسێن دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی عێراق كرد بەهۆی كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی هاوسەری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەدا رایگەیاند "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ برای به‌ڕێزم د. فوئاد حسێن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى هاوسه‌رى، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".

ڕاشیگەیاند "له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خۆى و منداڵه‌کانی و خانه‌واده‌ به‌‌ڕێزه‌كه‌يان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت".

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم كارۆلینا مۆنتیسۆری هاوسەری فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كە هۆڵەندییە كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.