Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:51

هێمن میرانی: مووچەی مانگی چواریش دابەش دەكرێ تا رێكۆردەكە بشكێنرێ

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە دوای جەژن مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێ و لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە ریكۆردەكە دەشكێنرێ.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە پۆستێكدا بڵاوی كردۆتەوە "هەر دڵتان خۆش بێت و دەموچاوتان پڕی زەردەخەنە بێت، ئەوە ئاواتی ئێمەی خزمەتکارتانە لە حکوومەتی خۆتان".

بڵاویشی كردۆتەوە "مووچەیەکی دیکەشتان، هی مانگی چوار، لە دوای جەژن قەرزارین تا ریکۆردەکە بشکێندرێ".

ئاماژەی بەوەشداوە "مووچە سەرەتایترین مافی خەڵکە و لە داهاتی خۆماڵی، نەوت، یان داهاتە فیدراڵییەکان بێت، دەبێت بدرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بە قسەی دادەیەك كردووە كە دەڵێت "حکوومەتی هەرێم و سەرۆکەکەی لە دەستیان بێت 10 مووچەتان پێ دەدەن، کێ هەیە دڵی بەو دۆخە خۆش نەبێ کە ئێستا دروست بووە و کێ هەیە زەردەخەنەی خانەنشین و فەرمانبەران دڵخۆشی نەکردبێت".

لە كۆتایی پۆستەكەی هێمن میرانی گوتوویەتی "مووچە هات و کوردستان سەرکەوت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.