Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:16

لە رۆژانی جەژن تیمە تەندروستییەكان لەناو بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەكان دەبن

کوردستان TV
100%

لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بڕیاردراوە تیمە تەندروستیەكانی پارێزگای سلێمانی لەناو بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەكان جێگیر بكرێن.

تەندروستی سلێمانی بڵاوی كردەوە: لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پلان بۆ ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن دانراوە كە تیمی تەندروستییەكان لە ناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارەكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر بكرێن.

بڵاویشی كردەوە: بەپێی پلانەكە ڕۆژانی پێش جەژن تیمی تەندروستی لەبەردەركی سەرا و كاسۆمۆڵ لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 10ی شەو دادەنرێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: یەكەم ڕۆژی جەژن 8 تیمی تەندروستی لە سەرقەبران و پاركی ئازادی و شەقامی سالم و چاڤی لاند و پاركی هەواری شار دادەنرێت، دووەم ڕۆژی جەژن 9 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار لە كاتژمێر 2ی نیوەڕۆ تاوەكو درەنگانێكی شەو دادەنرێت، سێیەم رۆژی جەژنیش 4 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار و پاركی ئازادی و چاڤی لاند دادەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویشی كردەوە: لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان و بنكە و مەڵبەندە تەندروستییەكانی دەرەوەی شار، تیمی تەندروستی تەرخانكراوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاووڵاتییان بكەن.

هەروەها هاووڵاتییانیش دەتوانن لە كاتی پێویست و ڕوودانی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە سەنتەری خێرای فریاكەوتنی ژمارە (122) بۆ ئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.