Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 20:44

لە نەرویج گالەیەك بۆ رێزگرتن لە دۆستانی كورد بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی ئاشانابوون لەگەڵ دۆستانی کورد له وڵاتی نەرویج، لەژێر چاودێری شفا بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی له دیاسپۆڕا، لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت گاڵەیەک بەڕێوەچوو کە تیایدا چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووسانی دۆستی کورد بەشدارییان تێدا  کرد.

سەرەتا شفا بارزانی لەسەر چۆنیەتی گرینگیدانی بە دۆستانی کورد ئاماژەی بەوە دا کەوا ئەرکە لەسەر شانیان بایەخ و گرینگی بەو کەسانه بدەن کەوا دۆستن و تێ دەکۆشن بۆ ئەوەی  پرسی کورد زیاتر له نێوەندەکاندا بناسرێت.

هەروەها گووتی: ئەگەر جاران بمانگوتبایە تەنیا چیاکان دۆستمان بوون، بەڵام ئێستاکه دەبینین کەوا دۆستەکانمان زۆرن که ئێوەی ئامادەبوو جێگەی شانازیمانن.

هەر لە گاڵەكەدا چەندین گوتاری دیکە لەلایەن بەشداربووانەوە بەتایبەتی کەسایەتییە نەرویجییەکان  پێشکەشکران، لە گوتارەکانیاندا پاڵپشتی و پشتیگری خۆیان بۆ دۆستایەتی کورد و کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیان لەبەردەوامی ئەم پاڵپشتییە کردەوە.

دواتر بۆ ڕێزلێنانیان بەرامبەر ئەو کاروچالاکییانەی کە ئەنجامیان داوە لە بوارە جیاجیاکاندا، لەلایەن سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی چەندین کەسایەتی نەرویجی بۆ ئەم مەبەستە خەڵات کران و هیوای خواست زیاتر گرینگی به پرسی کورد بدەن، هەروەها لەوەش دڵنیای کردنەوە کەوا گەلی کورد گەلێکی وەفادارە بەرامبەر دۆستەکانی و هەرگیز لە یادیان ناکات.

هەرلەم چوارچێوەیەدا چەندین سترانی کولتووری ڕەسەنی کوردی لە شێوەی ئۆپێڕا لەلایەن خانمه هونەرمەند پەروین شاکار پێشکەش کرا، هەروەها چەندین پارچە هۆزان و شیعر بۆ میوانانی بەشدار پێشکەشکران.

ئۆسلۆ/ یوونس حەمەد 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.