Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:18

دوایین زانیاری لەبارەی سەلوان مۆمیكا

کوردستان TV
100%

دوایین زانیارییەكان لەبارەی سەلوان مۆمیكا ئەو هاووڵاتییە عێراقییەی لە ماوەی رابردوودا لە وڵاتی سوێد چەند جارێك كۆپی قورئانی پیرۆزی سوتاندبوو، ئەوەیە كە ئێستا لە وڵاتی نەرویج دەستگیركراوە.

مۆمیكا بەهۆی ئەوەی وڵاتی سوێد بڕیاری ناردنەوەی بۆ عێراق دەركردووە، مانگی رابردوو چووە ناو خاكی وڵاتی نەرویجەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو مۆمیكا خۆی رادەستی فەرمانگەی كۆچبەرانی وڵاتی نەرویج كردووە بۆ ئەوەی رێگەی مانەوە و مافی پەنابەری لەو وڵاتە پێ بدەن.

بەهۆی ئەوەی سەلوان مۆمیكا پەنجەمۆری وڵاتی سویدی هەبووە و بەگوێرەی رێككەوتننامەی دبلن سەبارەت بە كۆچبەران، لەلایەن حكوومەتی نەرویجەوە دەستگیركراوە و بڕیاردراوە رەوانەی وڵاتی سوێد بكرێتەوە.

دادگەی ئۆسلۆ بڕیاریداوە دوای تەواوكردنی پەڕاوە تایبەتەكانی سەلوان مۆمیكا، بە ڕێگەی فەرمی و كرداری لە نزیكترین كاتدا بینێرێتەوە وڵاتی سوێد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.