Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 11:16

ئێران... هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە ویلایەتی سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لە یەک کاتدا هێرش کرایە سەر دامەزراوەی سەربازی شاری ڕاسکی سوپای پاسداران و دوو بنکەی پۆلیسی شاری چاباهار.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوچستان، عەلی ڕزا مەرحەمەتی ڕایگەیاندووە: پێش چەند خولەکێک هێرش کرایە سەر بارەگا سەربازییەکانی راسک و چاباهار و دواتر زانیاری ورد لەبارەی بابەتەکە بڵاودەکرێتەوە.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، مەرحەمەتی ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هێرشەکە و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەیدا شەڕ و پێکدادان دروست بووە و، سێ کارمەندی ئاسایش کوژراون.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە میدیای وڵاتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا بەردەوامە.

ڕێکخراوی جەیشول عەدل، لە ڕاگەیاندراوێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

جەیشول عەدل کە لە ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی ناسێندراوە، بانگەشەی ئەوە دەکات بەرگریی لە مافەکانی گەلی بەلوچی سووننە دەکات، لە ویلایەتی سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لەسەر سنووری پاکستان، ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.