دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرای كرد كە رۆژی یەكشەمی داهاتوو شەپۆڵێكی تری بارانبارین لە تەواوی عێراق دەست پێ دەكاتەوە.
كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەكرێ ئەم مانگەش (نیسان) كەشوهەوای عێراق بەشێوەیەكی گشتی باراناوی بێت و یەكەم شەپۆڵی بارانبارینش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی یەكشەم دەست پێ دەكات و ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو كەشوهەوای عێراق باراناوی دەبێت، لە هەمان كاتیشدا هەندێ كات بە خێرایی كەشوهەوا گەرم دەبێت و شەوانیش مامناوەند و سارد دەبێت.
كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بارانەكانی ئەم مانگە لە هەندێ شوێن بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەلێزمە و زۆر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.