ئەمشەو لە شارەدێی رزگاری ئۆتۆمبێلێك لە منداڵێكی دا و بەهۆیەوە منداڵەكە گیانی لەدەست دا.
ئەمشەو یەکشەم لە سەنتەری شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا منداڵێکی شێلا و بەهۆیەوە گیان لەدەست دا.
منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵانە و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار، هەروەها لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکەوە دەستی پێ کردووە.
وێنە: ئەو بارهەڵگرەی منداڵەكەی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.