لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا.
ئهمڕۆ یهكشهم 31ی3ی2024، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بەناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە.
پۆلیس ئاماژهی بهوهش داوه،لە ئێستادا تۆمەتبار ( ف، ع، ر لە دایكبووی 1970) كە پێنج سكاڵای لەسەرە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیركراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.