لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، دوو كرێكار لە نهۆمی بیستەمی باڵەخانەیەك دەكەونەخواره و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدەن.
كاوە شێخ سەلام جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یهكشهم 31ی3ی2024، دوو کرێکار لە کاتی کارکردن لە نهۆمی بیستەمی تەلارێکی پڕۆژەی دەروو سیتی لە گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی، کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان تیڤی لە سلێمانی، هەردوو كرێكارەكە خەڵكی سووریان و یەكیان لەدایكبووی 1975ە و ئەوەی دیكەشیان لەدایكبووی2005ە.
بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکاران، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوونی کرێکارەکان لە کاتی کارکردندا، ساڵی 2023، زیاتر لە چل کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردن گیانیانلەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.