ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه 30ی3ی2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ھەولێر، ھەڵساون بە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی، لەناو حەرەمی مزگەوتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی گڵۆباڵ ستی ھێرشیکردەسەر پێش نوێژ و وتاربێژی مزگەوتی ناو پڕۆژەکە.
ئاسایشی ههولێر ئاماژهی بهوهش داوه، ئەو تۆمەتبارە بە زۆرەملێ، مامۆستا ئاینییەکەی ناچارکردووە، بەخواستی ئەو وتار و نزا و پاڕانەوە ئەنجامبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.