رووداوێكی هاتووچۆ له گه‌رمیان گیان له ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی3ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، تانكەرێك كه بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری بۆسەر رێگای سەرەکی هاتووە و لەنزیک گوندی کەواچەرموو کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە.
هاتووچۆی گەرمیان رایده‌گه‌ێنێت، تانكەرەكە تایبەت بووه بە گواستنەوەی گازی LPG و شۆفێرەکەش لەدایکبووی ساڵی 1967-ە،دانیشتووی قەزای کەلارە.
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.