Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:03

سه‌رۆك بارزانی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح له‌ خوشك و برایانی كریستیان پیرۆزده‌كات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی هەستانەوەی (قیامە)ـی حەزرەتی عیسا دروودی خوای لەسەر بێت و سەری ساڵی (ئەکیتۆ) پیرۆزبایی لە هاووڵاتيانى مه‌سيحى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:
پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت) گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم. هاوكات بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزبایی لە گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەو بۆنەیەدا هیواخوازم كولتووری پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان كوردستان و عێراق پارێزراو و پتەوتر ببێت و وێڕای دووپاتكردنەوەی پشتیوانیی خۆم بۆ ماف و داوا ڕەواكانی هەموو پێكهاتەكان جەختیش لەوە دەكەمەوە كە لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەك نابێ پاشەكشە بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و مافی خوشك و برا كریستیانەكان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی تری كوردستان و عێراق بكرێت.

مسعود بارزانی
30ی ئاداری 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.