نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی هەستانەوەی (قیامە)ـی حەزرەتی عیسا دروودی خوای لەسەر بێت و سەری ساڵی (ئەکیتۆ) پیرۆزبایی لە هاووڵاتيانى مه‌سيحى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى له هه‌موو هاووڵاتيانى مه‌سيحيمان له كوردستان، عێراق و جیهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى جه‌ژنێكى ئاسووده‌يان بۆ ده‌خوازم، هيوادارم خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تيدا بگرێت.
له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى فره‌كولتوورى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو ئايين و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و له‌مپێناوه‌دا له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين.
با ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تى پته‌وكردنى برايه‌تى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستاندا و پێكه‌وه به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر به وڵات و پاراستنى مافه‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ين و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان كار بكه‌ين.
جه‌ژنى قيامه له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.