Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:32

مه‌سرور بارزانی جەژنی سەری ساڵی نوێ( ئەکیتۆ) لە کریستیانان پیرۆزده‌كات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 3/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی هەستانەوەی  (قیامە)ـی حەزرەتی عیسا دروودی خوای لەسەر بێت و سەری ساڵی (ئەکیتۆ) پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) و جەژنی سەری ساڵی نوێ (ئەکیتۆ)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کریستیان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.