Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 11:58

تێكڕای تەمەنی مرۆڤ دیاری كرا.. بزانە هەر هاووڵاتییەكی عێراقی چەند دەژی؟

کوردستان TV
100%

تا دێت تێكڕای تەمەنی مرۆڤ لە جیهاندا كەم دەكرێتەوە، واتە ئەو تەمەنەی مرۆڤ كە چاوەڕوان دەكرێت لە لەدایكبوونییەوە تا دواساتەكان بژیت لەسەر ئاستی هەموو جیهان كەم دەبێتەوە.

ماڵپەڕی (سی وۆرڵد) بۆ ئەمساڵ تێكڕای تەمەنی مرۆڤی لەسەر ئاستی هەموو جیهان بۆ 71 ساڵ دیاری كرد، ئەمە لەكاتێكدایە كە تێكڕای تەمەن لە ساڵی 2019 بە 73 ساڵ دیاری كرابوو.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بە تێكڕای تەمەنی هاووڵاتییانی سەرجەم وڵاتانی جیهان كردووە، بۆ ئەم مەبەستەی تێكڕای تەمەنی هەر هاووڵاتییەكی عێراقی بە 70 ساڵ داناوە، واتە رێژەی تەمەن لە عێراق لە ریزبەندی 214 وڵاتی جیهان لە ریزی 133ی وڵاتانە.

لە ریزبەندی یەكەمدا شاری مۆناكۆی فڕەنسی دانراوە كە هەر هاووڵاتییەكی ئەو شارە پێشبینی دەكرێ تێكڕای تەمەنی 87 ساڵ بێت.

لە ریزبەندی كۆتاییشدا هاووڵاتییانی وڵاتی چاد دیاریكراوە كە تێكڕای تەمەنیان بۆ 52 ساڵ دیاری كراوە.

لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا، هاووڵاتییانی قەتەڕی یەكەمن كە لەسەر ئاستی جیهان لە ریزی 46ن و تێكڕای تەمەنیان بۆ 79 ساڵ دیاری كراوە، عێراقیش لەنێو وڵاتانی عەرەبی لە ریزی 13 دایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.