Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 15:36

بزانە كەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی شارەكان چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتى گشتىی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردەوە: لە زۆربەى کاتەکاندا ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم بە ڕێژەى 3-4 پلەی سیلیزی.

بڵاویشی كردەوە: خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.

لەبارەی كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی بڵاوی كردەوە: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 2 تـــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی .

ئاماژەی بەوەش دا كە خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەشێك لە شار و شارۆچكەكان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

هەولێر: 25

سلێمانی: 23

دهۆک:  24

زاخۆ:  24

هەڵەبجە: 22

کەرکووک: 27

سۆران: 23

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 30

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.