بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچكەی كفری شوفێرێك لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا جەڵتە لێی دەدات و بەهۆیەوە خۆی دەكێشێت بە كابینەیەكی پۆلیسی هاتوچۆدا.
رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ترافیكێكی سەنتەری كفری لای بەنزینخانەی كۆن روویداوە.
شوفێری ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەدا جەڵتە لێی داوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشاوە بە كابینەیەكی پۆلیسی هاتوچۆ.
شوفێرەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچكەی كفری و دواتریش بۆ نەخۆشخانەی كەلار، بەڵام بەداخەوە لەوێ گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.