Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 11:19

لە گوندێكی كوردستان ئێسقانێكی بەردبووی ئاژەڵێكی زەبەلاح دەدۆزرێتەوە

کوردستان TV
100%

لە گوندێكی شارەدێی رزگاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بەهۆی بارانەوە ئێسقانێكی بەردبووی ئاژەڵێكی زەبەلاح دەدۆزرێتەوە.

ئێسقانە بەردبووەكە لە گوندی مەنسوڕئەلكان لە باكوری شارەدێی رزگاری بەهۆی بارانی بەلێزمە و زۆری چەند رۆژی رابردوو لەنێو جۆگەیەك دۆزراوەتەوە.

گرووپی كێودۆستان هەڵساون بە دەرهێنانی ئێسقانەكە و لەمبارەیەوە دەڵێن "دوێنێ چوارشەم سەردانی شوێنەکەمان کرد و بە هاوکاری تیمێکی زانستیی پسپۆڕ ئێسقانە بەردبووەكەمان دەرهێنا".

هەروەها دەڵێن "ئێستا ئێسقانە بەردبووەكە لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە ڵێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر دەکرێت بۆ زیاتر زانینی جۆری گیاندار و مێژووەكەی".

گرووپەكە ئاماژەیان بەوەش دا كە "مەزەندە دەکرێت مێژووی ئێسقانەكە بگەڕێتەوە بۆ هەزاران بگرە ملێونان ساڵیش پێش ئێستا".

جەختیشی كردەوە كە دۆزینەوەی ئەم ئێسقانە بەردبووە بەڵگەی ئەوە دەدات کە خاکی کوردستان هەر لە سەرتای ژیان لەسەر زەویدا جێگەی ژیانی گیاندارە زەبەلاحەکان بووە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.