Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 12:39

بڕیارەكەی مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر مووچەخۆران دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای كرد كە لە نزیكترین كاتدا بڕیارەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ پێنجشەم رایگەیاند: سەبارەت بە میكانیزمی دابەشكردنی زەوی، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرجەم سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان كۆ دەبینەوە و ڕێنماییان پێ دەدەین سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند:هەر كەسێك كە مووچەخۆر و فەرمانبەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت جا لە ڕاژەی مەدەنی یان سەربازی بێت، لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت.

ساسان عەونی گوتیشی: لە كاتی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكان حیساب بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژیش دەكرێت و بنەمای دادپەروەری رەچاو دەكرێت بە ئامانجی خزمەتكردنی سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

سەبارەت بەو زەوییانەش كە بۆ دابەشكردن بەسەر مووچەخۆران تەرخان دەكرێت، وەزیری شارەوانی گوتی كە رووبەڕی سەوزایی و فراوانیی شەقام و شوێنی خزمەتگوزاری گشتی لەبەرچاو دەگیرێت.

لە كۆتاییدا جەختیشی كردەوە كە بە باشبوونی توانای دارایی، حكوومەتی هەرێم خزمەتگوزاری زیاتریش پێشكەش بە هاووڵاتییان و مووچەخۆران دەكات، یەكێك لە خزمەتگوزارییەكانیش پێشكەشكردنی قەرزی خانووبەرە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.