دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان هەولێر – كۆیە رووی دا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ و خێرایی لێخوڕینەوە كەوتۆتەوە.
لە ئەنجامی رووداوەكەش شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون و لەلایەن هاووڵاتییانەوە گەیەنرانە نەخۆشخانە.
كۆیە / كانیاو حەكیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.