Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 02:58

لە هەولێر سێ شوێن داخران كە دەبوونە هۆكاری فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەمڕۆ پێنجشەم سێ تاقیگەی نایاسایی پشكنینی سووتەمەنییان لە شاری هەولێر داخستووە كە دەبوونە هۆی ساخكردنەوە و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاووڵاتییان لە بەنزینخانەكاندا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردەوە: داوا لە بەنزینخانەکان دەکەین لە کاتی هەر بەرهەمێکی سووتەمەنی، نموونەیەک لە بەرهەمەکە بۆ تاقیگەکانی وەزارەت بنێرن بۆ ئەوەی لە کوالێتی سووتەمەنییەکە دڵنیا ببنەوە، چونکە وەزارەت ڕێگا بە فرۆشتنی سووتەمەنیی کوالێتیی نزم لە بەنزینخانەکان نادات.

بڵاویشی كردەوە: قایمقامی ناوەندی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانمان لە نەوت و کانزاکان لەژێر بڕیارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەم سێ تاقیگەی نایاسایی لە گۆڕەپانی فرۆشتنی سووتەمەنیی هەولێر داخستووە، چونکە دەبوونە هۆی ساخکردنەوەی سووتەمەنیی خراپ و کوالێتی نزم لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنی بە هاووڵاتییان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پێشتر بە فەرمی داوای لە قایمقام و ئیدارە سەربەخۆکان کردبوو تاقیگە نایاساییەکانی سووتەمەنی دابخەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.