نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم پێشبینی خۆی بۆ وادەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ راگەیاند.
نووسینگەی عەلی سیستانی لە نەجەف بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەكەین رۆژی چوارشەم رێكەوتی 10ی نیسانی داهاتوو یەكەم رۆژی رەمەزانی پیرۆز بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ پێنجشەم، ناوەندیی فەلەكناسی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو كە پێشبینی دەكەن رۆژی چوارشەم رێكەوتی 10/4 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.