Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 14:11

كۆمسیۆن واده‌ی تۆماركردنی ناوی کاندیدانی لیست و هاوپه‌یمانه‌تیته‌كانی درێژكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی لیست و هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو رۆژی 31ی3 درێژ کرده‌وه‌. 

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئەنجوومەنی باڵای کۆمیسیاران بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو رۆژی، یەکشەممەی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 31ی ئه‌م مانگه‌. 

گوتەبێژی کۆمیسیۆن دووپاتیکردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە. 

جێگای ئاماژه‌یه‌ رۆژی(سێ ئاداری ئه‌مساڵ) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مه‌راسمێكدا رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد. 

دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنی كورسی پێكهاته‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كانی رایگه‌یاند به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك ناكا‌ت كه‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌بێت و پێشتریش سه‌رۆك بارزانی له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی بریتانیا راگه‌یاند، لە 1991ساڵی ـەوە پارتی دەستپێشخەری هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بووە و هەمیشەش لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی یەكەمی هێناوە.

 ماوەی دووساڵە كە هەڵبژاردنەكان بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی دەرەكی دوادەخرێت، ئێستاش كە بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدڕاڵ و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەسكاری یاسای هەڵبژاردن كراوە، ئینجا دەڵێن با هەڵبژاردن بكرێت. ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین بەڵام دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەكانی دادگای فیدڕاڵ كە ئامانج لێی شكاندنی پارتی بێت. 

سەرۆك بارزانی ڕاشیگەیاند، كە ئێمە ناچینە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگای فیدڕاڵ كە تێیدا دادگە خۆی خستووەتە جێگەی دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.