Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 10:25

بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان جووڵەی خستە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%


لەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە، 27 ی ئاداری 2024ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جووڵە کەوتووەتە بازاڕەوە و هاووڵاتییان پێی دڵخۆشن.

یەکێک لە بڕیارەکان، دابەشکردنی زەوییە بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو؛ فەرمانبەرێک لە ئاکرێ بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "18 ساڵە فەرمانبەرم و زەوییم وەر نەگرتووە، لەم بڕیارەی حکومەتدا پێم وایە دەتوانم سوودمەند بم و کاریگەریی لەسەر باشترکردنی ژیانم هەبێت".

خاتوونێکی خاوەنکار، گوتی: بڕیارەکان کە پەیوەندیی بە داشکاندنی کرێی شارەوانی و هێنانی گۆشت لە دەرەوەی وڵات هەیە، کاریگەریی باشی لەسەە کارەکانمان هەیە و پێی دڵخۆشین".

بەشێک لە خاوەنکاران دەڵێن: "لەگەڵ بڕیاردانی ئەنجومەنی وەزیران، کە بەرەو جەژنی ڕەمەزان دەڕۆین، خەڵک زیاتر ڕوویان لە بازاڕەکان کردووە و جووڵەی ئابووری باشتر بووە".

ڕۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، 9 بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:

1- دابەشكردنی مووچەی مانگی 2
2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی 3
3- تەرخانكردنی زەوی و بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو
4- داشكاندنی 20٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ
5- داشکاندنی 50٪ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت
6- داشکاندنی 20٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل
7- داشكاندنی 20٪ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان
8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران
9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.