فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، کوژرانی گەورە تیرۆریستێکی داعشی بە ناوی سەمیر خزر شەریف نمراوی ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لەسەر سنووری عێراق و سووریا ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گەورە تیرۆریستێکی داعشی بە ناوی سەمیر خزر شەریف نمراوی کوژراوە.
باسی لەوەش کردووە کە گەورە تیرۆریستە کوژراوەکە، بەناو بەرپرسی گواستنەوەی تیرۆریستان و چەک و تەقەمەنی بووە لە نێوان عێراق و سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.