پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزترده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی هه‌ینی 29ی3ی2024، ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 2 تا 3 پله به‌رزده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22
سلێمانی : 21
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 24
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.