ژماره‌یه‌كی كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان له كوردستانی ئێران كوژران و برینداربوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لاوێكی كورد به‌ناوی په‌یمان ته‌مه‌ن 17 ساڵ خه‌ڵكی دیوانده‌ره له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری به‌ستامی شاری سه‌قز به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداركرا.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا جه‌بار نادری ته‌مه‌ن 37 ساڵ و خه‌ڵكی مه‌ریوان له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار کرا، ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووکە.
هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، مەتین حوسێنی خەڵکی گوندی سەریاسی پاوە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار کرا و غولام فەیزی تەمەن 47 ساڵ و خەڵکی کامێران لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه بەهۆی بەربوونەوە لە جەستەیدا تووشی شکاندن بووە.
هه‌ر له‌ماوه‌ی 2 ڕۆژی رابردوودا ڕەزا نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود لە مەودای یەک مەترییەوە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه تەقەی لێکراوە و دەموچاوی بەسەختی بریندارکراوە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لانی کەم 5 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 19 کۆڵبەریش بریندارکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.