Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 09:27

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: کاردەکەین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

کوردستان TV
100%


شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ستافی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا  کۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئاسایشی وڵاتیان کرد.

 محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، سەردانی باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسایان کرد، لەگەڵ ئیمانوێڵ سوکێ، جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ستافی وەزارەت کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئاسایشیی وڵات تاوتوێ کرا، لای خۆیەوە جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پاڵپشتیی حکوومەتی فەرەنسایان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئیمانوێڵ سوکێ، ئاماژەی بەوەشدا، فەرەنسا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها گوتیشی: کاردەکەن بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر، بەغدا و پاریس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.