Erbil 25°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 08:15

ژاپۆن ده‌یه‌وێت ببێته‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری"پیشه‌سازی چیپ" له‌ جیهان

کوردستان TV
100%


وڵاتی ژاپۆن به‌ نیازه‌ به‌ ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی 67 ملیار دۆلاری، ببێته‌ یه‌كه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ بواری پیشه‌سازی چیپی ئه‌لكترۆنی. ئامانجی ژاپۆن ئه‌وه‌یه‌ تاكو ساڵی 2027 له‌ ڕێگه‌ری وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ چیپی (دوو نانۆمه‌تری) زۆر پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنێت، بۆ‌ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ (دوورگه‌ی هوكایدۆ) سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی تواناكانی خۆیه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره‌ له‌ چیپی دوو نانۆمه‌تری.

ئامانجی حكومه‌تی ژاپۆن له‌و وه‌به‌رهێنانه‌، زیندووكردنه‌وه‌ی تواناكانییه‌تی له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ ئابووری وڵاته‌كه‌ی كه‌ خه‌ریكه‌ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێیه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا تووشی زیان به‌ركه‌وتن بێت.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتێكی ئا‌ژانسی بلۆمبێرگ ، له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شبن‌ وڵاتی ژاپۆن له‌ یه‌كێك له‌ دوورگه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا كارگه‌یه‌كی بۆ  به‌رهه‌مهێنانی " چیپی دوو نانۆمه‌تری " دامه‌زراندوه. ئه‌م جۆری چیپه‌‌ ده‌توانێـت گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی چیپ بۆ ژاپۆن ده‌ستبه‌ر بكات.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ناوی نراوه‌ (Rapidus Corp) بڕیاره‌‌ تاكو ساڵی 2027 چیپی پێشكه‌وتووی )دوو نانۆمه‌تری) به‌رهه‌م بهێنێت. هه‌رچه‌ند ژاپۆن ته‌نها هه‌ژده‌ مانگه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كات به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ ڕكابه‌ره‌كانی له‌ بواردا، پێشكه‌وتنی زۆر باشی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌جۆرێك پێشبینی ده‌كرێت ژاپۆن ئه‌و توانایه‌ هه‌یه‌ داهاتووی ته‌كه‌نه‌لۆژیای مایكرۆ چیپ‌ بۆ  خۆی مسۆگه‌ر بكات ببێته‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مێنه‌ری چیب له‌ ئاستی جیهان.

له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا حكومه‌تی ژاپۆن نزیكه‌ی 26.7 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی مایكرۆچیپ ته‌رخان كردووه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ووڵاته‌ش پاڵپشتی دراییی خۆی بۆ پێشخستنی ئه‌و كه‌رته‌ ڕاگه‌یاندووه‌. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌رتی تایبه‌تیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌ به‌مه‌ش بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و پرۆشه‌ ستراتیژییه‌ بۆ سه‌روو 67 ملیار دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

 ژاپۆن به‌نیازه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فرۆشتنی چیپه‌كانی ناوخۆ بۆ سێ هێنده‌ی ڕێژه‌ی ئێستای به‌رز بكاته‌وه‌ و له‌ پلانیدایه‌ تا كۆتایی ساڵی 2030  رێژه‌ی فرۆشتنی له‌و بواره‌دا بگه‌یه‌نێته سه‌رووی 15 ترلیۆن یه‌نی ژاپۆنی.

ئامانجی سه‌ركی ژاپۆن له‌و ستراتیژییه‌‌ نوێیه‌ی، ڕاكێشانی برانده‌ ناسراوه‌كانی وڵاتانی دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌وه‌ بیانگۆڕیت بۆ كۆمپانیاییه‌كی پێشكه‌وتووتر له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی چیپه‌ كۆنه‌كان. 

هه‌روه‌ها له‌ پڵانیدایه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی، چیپی سلیكۆنی به‌رهه‌م بێنێت و له‌‌ ئاستی جیهانیدا ناسناوی یه‌كه‌می بێڕكابه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ی جێگیر بكات.

ن. ئاماده‌كردنی فه‌خری نزاری
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.