Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 10:45

سلێمانی.. ئافره‌تێك به‌تۆمه‌تی دزینی ئاڵتون ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان ، بەتۆمەتی دزینی ئاڵتون تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی3ی2024، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان لە لایەن دادگای گارمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان، هێزەكانمان لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ،م لەدایكبووی 1997 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون و بەپێی ماددەی 446 لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.