Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:19

ئێران... کۆڵبەرێکی كورد کوژرا و یەکێکی دیکەش بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و یەکێکی دیکەش بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران عەبدی لە کاتی کارەکەیدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بە سەختی بریندارکرا، لە کاتی گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆڵبەرەکە تەمەنی 22 ساڵ بووە و خێزانداریش بووە و خەڵکی بانە بووە. 

رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌، کۆڵبەرێکی دیکە کە خەڵکی گوندی زێڕانی سەر بە شاری جوانڕۆیە و ناوی محەمەد بایەرە و تەمەنی48 ساڵە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی لەدەستداوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.