Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 13:13

بڕیاری گرانبوونی نرخی بەنزین لە عێراق كەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیادرا نرخی بەنزین زیاد بكرێت و هەروەها وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەش دیاری كرا.

باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئەمشەو سێشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا نرخی دوو جۆری بەنزین لە عێراق زیاد بكرێت.

راشیگەیاند: نرخی هەر لیترێكی بەنزینی محەسەن بۆ 850 دینار بەرز دەكرێتەوە، بەنزینی سوپەریش دەبێتە 1250 دینار.

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیارەكە لە رۆژی 1ی ئایار (مانگی پێنج)ی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.