Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 05:55

كەشناسی: ئەمشەو تا بەیانی لە هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كرد، ئەمشەو تا بەیانی لە سەنتەری شاری هەولێر و گەرمیان و كەركووك و هەندێ ناوچەی تر باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاوی كردەوە: لە بەیانى ئەمڕۆ سێشەمەوە کەشێکى باراناوى ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات و هەنێک ناوچە دیکەى هەرێمى گرتۆتەوە و بەشێوەى نمەباران و لە هەندێ ناوچەى دیکەش بە بارانى مام ناوەند، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەر لووتکەی ناوچە شاخاوییەکانى ئەو ناوچانە.

بڵاویشی كردەوە: پێشبینیش دەکرێ لە درەنگانى ئەمشەو تا بەرەبەیان نمەباران درێژبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانى دیکەى هەرێم کە بارانى لێ نەباریوە وەکو سەنتەرى شارى هەولێر و هەندێ ناوچەى گەرمیان و کەرکووک.

ئەمەی خوارەوەش بارانى 12 کاتژمێرى رابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانە:-

پیرمام 2.0 ملم

شەقڵاوە 4.0 ملم

دهۆک 6.8 ملم

زاخۆ 9.0 ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ 1.1 ملم

ئاکرێ 6.2 ملم

ئامێدى 12.8 ملم

بامەرنێ 13.0 ملم

مانگیش 13.0 ملم

بارزان 3.2 ملم

بازیان 1.6 ملم

هەڵشۆ 5.8 ملم

سۆران 4.6 ملم

حاجى ئۆمەران 2.4 ملم

پێنجوێن 1.8 ملم

ماوەت 3.2 ملم

قەڵادزێ 4.8 ملم

باتوفە 13.6 ملم

سیدەکان 6.6 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.